سەرۆک کۆمار پێداگری دەکات لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان

سیاسی
  • 10-01-2023, 16:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەسەر بەرەوامبوونی کۆششەکان بۆکۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان.
    سەرۆکایەتی کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانی لەلای عێڕاق مارک بڕایسۆن ڕیتشاردسۆن ، بەیاننامەکە ڕوونی کردەوەکە سەرۆک کۆمار لە دیدارەکە باسی لە سەردانەکەی بۆ پارێزگای بەسڕەو نەینەوا کردووە بۆ شارەزابوون لە بارودۆخی ئەمنی وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان.
    جەختیشی لەوەکردەوەکە بەرنامەی حکومی پەیڕەوی لە سەقامگیری ئەمنی وئابووری دەکات چونکە ئەم سەقامگیریە زۆر گرنگە بۆ وەبەرهێنان و پاڵپشتکردنی کەرتی تایبەت.
    بەهەمان شێوەش داڕشتنی یاساکان زۆرگرنگن بۆ ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان
    بەشێوەیەک کە پاشخانی ئابووری پتەوبکات و خزمەتگوزاری پێویست بۆهاووڵاتیان دابین بکرێن.
    هەروەها وتی کە پێویستە کۆششەکان بەردەوام بن بۆ لەباربوونی بارودۆخەکە بۆگێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
    ئەمەو باڵیۆزی بەریتانیا پابەندی وڵاتەکەی خۆی دووپات کردەوەلە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆپاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی عێڕاق و پشتیوانی کردنی گەشەی ئابووری و بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات.