بەغداد/ INA
دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەستی گرتووەبەسەر
11 کۆنتێنەری سەرپێچدا.
بەیاننامەی داروازە سنووریەکان کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە دەروازەی بەندەری ئومقەسڕی ناوەڕاست توانی کە دەست بگرێت بەسەر 5 کۆنتێنەر کە کەلوپەلی تایبەت بەنەوتی تیادابوو ، بەهەمان شێوەش دەستیگرت بەسەر 9 کۆنتێنەری دی کە مادەی کیمیاوی و ماتۆڕسکیلیان هەڵگرتبوو
کە هەموویان بەدەرلە ڕانماییەکانی هاوردەکردن بوون.
بەیاننامەکە وتی کە لێژنەیەک پێکهێنرا بەهاوکاری لەگەڵ فەرمانگەکانی دی وپەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراو حەواڵەی بنکەی پۆلیسی گومرکی ئومقەسڕ کرا.