بەغداد/ INA
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و شارەوانیەکان بنگین ڕێکانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە زنجیرەیەک پڕۆژەبۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغی ڕێگاوبانەکانی بەغداد ئەنجام دەدات.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبەیاننامەیەکداکە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە بنگین ڕێکانی لەکۆبوونەوەیەکی فراوانی سەندیکای ئەندازیارانی عێڕاق وئەمینداری بەغداو نەقیبی ئەندازیاران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و شارەزایانی بواری ڕێگاو گواستنەوە بەشداری کرد .
ڕێکانی جەختی کردەوەلەوەی کە ژمارەیەک پڕۆژەی لەبەرنامەدایە بۆچارەسەرکردنی کێشەی قەڕەباڵغی وهاتووچۆ لەشاری بەغداد کەلەلایەن تیمێکی نیشتیمانی سەربەوەزارەت
و ئەمیندارێتی بەغداو لایەنەکانی دی لەهەردوو کەرتی تایبەت و گشتی وژمارەیەک شارەزاو پسپۆڕەوە جێبەجێدەکرێت ، ئەویش بە دروستکردنی پردو ڕێگای دیکەو وتەواوکردنی ڕێگای بازنەیی بەدرێژی 94 کیلۆمەتر.
هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕێگای کەرکوک بەغداد و پەڕەپێدانی کەناڵی سوپا لە لای ناوچەی ڕۆستەمیە و پەڕەپێدانی پردی چادریە و فیلکەی هەردوو گۆڕەپانی نسورو قورتوبە وژمارەیەک پڕۆژەی دی گفتوگۆیان لەسەرکرا.