ڕاوێژکاری سودانی : لەقۆناغی کۆتایی ڕێکخستنی بودجەداین بەم زووانە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت

سیاسی
  • 10-01-2023, 12:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA نساڕ حاجی
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆکاروباری دارایی مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وادەی ناردنی بودجەی بۆ پەرلەمان ئاشکراکرد.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بودجەی گشتی ساڵی 2023 لەقۆناغی کۆتاییدایە.
    وتیشی کە بودجە لەسەرەتای وەرزی یاساڕێژیدا دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.
    ئەمەو وەزیری دارایی تەیف سامی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نرخی بەرمیلێک نەوت لەپڕۆژەی بودجەدا بە 65 دۆلار دیاریکراوە ولەوانەشە بکاتە 70 دۆلار و نرخی دۆلاریش بە 1450 جێگیرکراوە.
    لێژنەی دارایی پەرلەمانیش ئاماژەی بەوەکرد کە بودجەکە خۆی لەقەرەی 140 ترلیۆن دۆلار دەدات.