بەغداد/ INA نور زەیدی
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەنیازە وزەی کارەبا بە چوار وڵاتی دراوسێ ببەستێتەوە ولەهەمان کاتیشدا
دووپلانی ئاشکراکرد بۆ چارەسەرکرنی کێشەی کارەبا لە وەرزی هاوینی داهاتوودا.
وتەبێژی وەزارەت احمد موسا بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بۆچونەکانی وەزارەت بەرەو ئەوە ئاڕاستەیەیە کە سەرچاوەکانی وزە فرەجۆربکات، وتیشی کە بەنیازین وێستگەی کارەبایی ڕیشە لەئوردنەوە بە وێستگەی قائم ببەستینەوە.
وتیشی کە هێڵەکانی بەستنەوە لەگەڵ سعودیە دەستنیشان کراون و پڕۆژەی بەستنەوەش لەگەڵ تورکیا تەواوبووە بۆ دابینکردنی 300 مێگاوات بۆ پارێزگاکانی باکوور ، بەڵام وێسگەیەکیش دروستکرا کەتوانای 400 مێگاواتی هەیە بەڵام لەبەر گرانبوونی نرخەکانی وزە پڕۆژەکە بەئەنجام نەگەیشتووە.
ئەوەشی ڕوون کردەوەکە گفتوگۆیەکی چڕ لەئارادایە بۆ دروستکردنی هێڵێک بۆ بەستنەوەی وێستگەی فاو بە وێستگەی وەفڕە لەکوێت کە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 500 مێگاوات دابین دەکات .
موسا وتیشی کە دوو پلان لەئاراداهەیە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو کە خراونەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەردەوامیدان بە 24 مێگاواتیەکە.
وتیشی پلانی دووەم ئەوەیە کە پڕۆژەگەلێکی خێرامان ئەنجام داوە بۆ چارەسەرکردنی پاڵەپەستۆکان و ئامادەکردنی بگۆڕەکان وئەم پلانەش پاش ڕاستاندنی بودجە ئەنجام دەدرێت.