کرکوک / INA مهدی ڕبحاوی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئامادەیە دۆسیەی ئەمنی کەرکوک وەربگرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیس موقەددەم عامڕ شوانی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پۆلیسی پارێزگاکە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکە، وتیشی کە پۆلیسی کرکوک دژبە تیرۆروەستایەوەو قوربانی داو پاڵەوانێتی دژبە تیرۆریستان تۆمارکرد.
وتیشی کە پۆلیسی کرکوک پێویستی بە زیادکردنی ژمارەی ئەندامان و پێداویستی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆی لەپارێزگاکەدا.