عێراق و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و دووبارە نەبونەوەی هێرشەکان

سیاسی
  • 9-01-2023, 20:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،وەفدی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ "مستەفا شەنتوب" سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی تورکیا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و هێرشە دووبارەبووەکان.
     لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ئەوەی خستۆتەروو"کە وەفدی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی"موحسین مەندلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ"مستەفا شەنتوب " سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی تورکیا لە پاراوێزی بەرێوەچونی کۆبونەوەی کۆمەڵەی پەرلەمانی وڵاتانی ئاسیا لە ئەنتالیا کۆبویەوە.
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد"لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرا، هەروەها تاوتوێی کۆمەڵێک مەلەف کران، بەتایبەتی پشکی ئاوی عێراق و دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی سەر سنوورەکانی عێراق، هەروەها ڕێککەوتن کرا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا، لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و ڕێزگرتنی یەکتری.