بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەڵوێستی نەگۆری عێراقی سەبارەت بە دۆز و مافی گەلی فەلەستین لە گەیشتن بە مافەکانیان دووپاتکردەوە.
لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "سودانی " پێشوازی لە "جبریل ڕەجوب " نوێنەری سەرۆکی فەڵەستین و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای وەرزش و لاوان وەفدی یاوەری کرد.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە کە "ڕەجوب" پەیامێکی "مەحمود عەباس " سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی سودانی گەیاندوە ، کە بریتی بوو لە سوپاسگوزاری بۆ عێراق و هەڵوێستەکانی بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
بە پێی بەیاننامەکە لەمیانی دیدارەکەدا "سودانی "هەڵوێستە پتەو نەگۆرەکانی عێراقی سەبارەت بە دۆزی دادپەروەرانەی گەلی فەلەستین و گەیشتن بە مافەکانیان دووپاتکردەوە، هەروەها پشتیوانی گەلی عێراقی بۆ برایانی لە فەلەستینین دەربڕی لە قۆناغە جیاوازەکان تا ئێستا.