بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری ، بڕیاریدا دامەزراوەکانی دەوڵەت پابەند بکات بە پێدانی کرێی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بە دیناری عێراقی.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئابوری و وەزیری دەرەوە سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری کرد ،کە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، و بە بەشداری وەزیرانی "دارای و بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی بە وەکالەت و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و یاسایی".
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە " کە ئەنجومەنەکە تاوتوێی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی دەوڵەت و داهات و خەرجییەکانی کرد ، هەروەها ئەنجومەن باسی لە پرسە ئابوورییەکانی ناو بەرنامەی کار کردووە و چەندین بڕیاری گرنگی ئابوورییدا ، لەوانە: پابەندکردنی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی پارەی کرێ کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بە دیناری عێراقی بدات،ئەوانەشی لە کەرتی تایبەت هەڵ دەبژێرن وەک لە سەرەوە باسمان کرد، بانکی ناوەندی عێراق ئەو بڕە پارانە بە دۆلار و بە ڕێژەی فەرمی قەرەبوو دەکاتەوە بۆ ئەوەی پابەندبوونی کڕینیان لە دەرەوەی عێراق جێبەجێ بکەن.
لەبەیاننامەکەدا هاتوە " کە ئەنجومەن ڕێککەوت لەسەر ئەوەی کەبانکی ناوەندی عێراق گرێبەست لەگەڵ دامەزراوەی "زهاحدید" بکات بۆ دیزاینکردنی باڵاخانەی بانکی ناوەندی لە پارێزگای نەینەوا.