ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دووباندی تیرۆرستی سەربەداعش لەهەولێر رادەگەینێت

ئەمنی
  • 9-01-2023, 19:06
  • +A -A

    هەولێر / INA
    ئێوارەی ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ، لە راگەیەندراوێکد ،دەستگیرکردنی دوو تۆڕی سەربە داعەشی لەهەولێر راگەیاند . 
    لەو راگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتوە ، تیایدا هاتوە " کە ئەو دوو باندە ویستویانە پێش سەری ساڵ ، لەشاری هەولێر تەقینەوە ئەنجام بدەن ، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە :- 
    راگه‌یه‌ندراوێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌:-
    دژه‌ تیرۆری كوردستان دوو تۆڕی تیرۆریستیی داعش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كات و پلانه‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌  
    له‌ دوو هه‌وڵ و پیلانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ پێش سه‌ری ساڵی 2023 له‌ شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ مانگی 12ی 2022 توانرا هه‌ردوو هه‌وڵه‌كه‌ پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه‌ و چوار تیرۆریستیش ده‌ستگیربكرێن كه‌ بریتیبوون له‌ دوو تۆڕی جیا و له‌لایه‌ن قیاداتی گرووپی تیرۆریستیی داعش فه‌رمانیان پێدرابوو بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.
    تۆڕی یه‌كه‌م، تیرۆریستان "حه‌مزه‌ ئه‌یاد ئه‌حمه‌د" ناسراو به‌ "سیاف قوره‌یشی " و "مهاجر ئه‌حمه‌د عزاوی "ناسراو به‌ "ئه‌بو جه‌عفه‌ر"،کە له‌ 23ـی 12ـی 2022 ده‌ستگیركران،تیرۆریست "سیاف قوره‌یشی" كه‌ خۆكوژ بووه‌ و پلانی هه‌بووه‌ پێش سه‌ری ساڵ له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر به‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراو به‌ هاوكاری تیرۆریستی ده‌ستگیكراو "ئه‌بو جه‌عفه‌ر"خۆی بته‌قێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵدا بوە بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ رێگه‌ی ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ له‌ به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسایش عه‌نكاوه‌.
    تۆڕی دووه‌م، تیرۆریست "موسا ئیسماعیل عه‌لوان ئیسماعیل " ناسراو به‌ "یه‌عقوب " و تیرۆریست (م.ا.ح.) پێشتر له‌ (سووریا له‌ كه‌مپی هۆڵ) نیشته‌جێبوونه‌ و به‌شداربوون له‌ كوشتنی چه‌ندین هاووڵاتی له‌ناو كه‌مپی هۆڵ، ئه‌م دوو تیرۆریسته‌ له‌ ساڵی (2022) هاتوونه‌ته‌ شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر فه‌رمانی قیاداتی داعش پلانانیان هه‌بووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆر و كوشتن له‌ شاری هه‌ولێر.