بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،دووپاتی کردەوە کە عێراق قەیرانەکانی تێپەڕاندووە و چاوی لە پێشخستنی واقیعی خۆیەتی لە بوارەکانی گەشەپێدان و ئابووریدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ "موحسین مەندەلاوی "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە میانی بەشداریکردنی لە سێزدەهەمین کۆبوونەوەی گشتی کۆمەڵەی پەرلەمانی وڵاتانی ئاسیا،کە لە ئەنتاڵیا لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، وتاری عێراقی پێشکەش کرد.
"مەندەلاوی " لە میانەی وتارەکەیدا،داوای لە"وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا کرد،هاوکار و هاوبەشبن لە فراوانکردن و بنیاتنانی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە بە پێی بنەماکانی ڕێزگرتن لە سەروەری ولاتان .
راشیگەیاند " کە جیهان لە ڕووی ئاستی سیاسی و ئابوورییەوە بە گۆڕانکاری تێپەر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا " کە دەتوانرێت کیشوەری ئاسیا لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە لە پێشەنگی وڵاتانی جیهان بێت ئەگەر هاوکاری لە نێوانیدا هەبێت ، بە لەبەرچاوگرتنی سەرچاوە مرۆیی و سروشتییە فراوانەکان.
"مەندەلاوی " دووپاتیشی کردەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێگایەکی دووری بڕیوە لە تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان و لە پرۆسەی پەسەندکردنی یاسای پێویست و گرنگدا.
وتیشی "عێراق توانی بەسەر کێشە ئەمنییەکانیدا زاڵ بێت و ئەمڕۆ دوای سەرکەوتنی بەسەر تیرۆردا بەهێزتر بووە، و لەم دواییانەدا سەرکەوتوو بوو لە میوانداریکردنی 25ەمین پاڵەوانێتی کەنداو دوای زیاتر لە ٤٢ ساڵ دابڕان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەو دۆخە سەقامگیرییەی کە پێیدا تێدەپەڕێت.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە درێژەی قسەکانیدا وتی"عێراق چاوی لە هاوکارییە لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست بۆ بەرەوپێشبردنی واقیعی خۆی لە هەموو ئاستەکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووریدا.
ڕوونیشیکردەوە"میوانداریکردنی بەغدا بۆ کۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی پلاندانان و بودجە لە ساڵی 2019دا بەڵگەیە لەسەر گرنگیدانی عێراق بە کۆمەڵەی پەرلەمانی وڵاتانی ئاسیا.
هەروەک "مەندەلاوی" دووپاتی کردەوە لەسەر هەڵوێستی پتەو و پشتیوانانەی عێراق لەسەر ماف و دۆزی گەلی فەلەستین لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان کە قودسی پیرۆز پایتەختەکەی بێت