تاهیر بەتات:بەدەنگدان لەسەر یاسای نەوت و غاز زۆربەی کێشەکانی بەغداو هەوڵێر چارەسەر دەبن

سیاسی
  • 9-01-2023, 17:33
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ژمارەی ئەو یاسایانەیان ئاشکراکرد، کە ئامادەن بۆ دەنگدان، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە یاسا راگیراوەکان پێویستیان بە لێکتێگەیشتنی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.
    لەوبارەیەوە "تاهیر بەتات " ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"زۆرترین یاسا لەبەدەم لیژنەی یاسایی هەیە ، کە کار لەسەری دەکات لەم خولەی ئێستادا، بەتایبەتی ئەو یاسایانەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی تایبەتن بە هاووڵاتیانەوە. 
     "بەتات"رشیگەیاند"ژمارەی ئەو یاسایانەی لە خولی ئێستادا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆکراوە،نزیکەی31 یاسایە، هاوکات ئەو یاسایانەی کە خوێندنەوەی دووەمیان بۆکراوە ، ژمارەیان 10 یاسایە و ئامادەن بۆدەنگدان لەسەری .
    سەبارەت بەو یاسایانەی کە دەنگیان لەسەر دراوە ، ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی وتی " ئەوان یاسای ئاسایشی خۆراک و یاسای بەتاوانکردنی ئاساییکردنەوە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تێپەراندوە .
     "بەتات" ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "یاسا راگیراوەکان بە شێوەیەکی سەرەکی پێویستیان بە تێگەیشتنی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن تێپەڕێنرێن، لە پێش هەموویان یاسای نەوت و غازە، کە هیوادارین بە زووترین کات پەسەند بکرێت، چونکە توانای چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بەغدا و هەولێریان هەیە.