بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەرچەیەک بۆ فرۆشتنی دۆلار دەکاتەوە

ئابوری
  • 9-01-2023, 17:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق کردنەوەی دەرچەیەکی فرۆشتنی دۆلاری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگەیاند.
     بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند" بانکی ناوەندی عێراق دەرچەیەکی نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە کاش بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقی (TBI) کردەوە.
    هەروەک جەخت لەوە دەکاتەوە کە فرۆشتنەکە لە سبەی سێشەممەوە دەست پێدەکات، کەبڕی فرۆشتنەکە دیاریکراوە بە 5000 دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەو سەرنشینانەی کە گەشت دەکەن.  
     بەیاننامەکە ئاماژەبەوەش دەکات"کە "بانکی ناوەندی عێراق پێشتر ژمارەیەک بانکی بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ 20 فراوانتر کرد، بۆ ئەوەی هەموو بانکە ئامادەییەکان بگرێتەوە، دوای ئەو سەرکەوتنەی بەدەستی هێناوە بۆ دەستپێشخەرییەکەی بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی سەقامگیری نرخی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەکان.
     بانکی ناوەندی جەختیشی لەوە دەکاتەوە کە "بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دۆخێکی کاتییە.