ئەعەرەجی و باڵیۆزی ئێران پرسی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 9-01-2023, 17:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و "محەممەد کازم سادق " باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، مەلەفی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
     لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە،ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ دووشەممە "قاسم ئەعرەجی"ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لە نووسینگەکەی خۆی، پێشوازی لە "محەمەد کازم سادق" باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کرد.
     بەیاننامەکە راشیگەیاندوە: "ئەعەرەجی"لەگەڵ باڵیۆزی ئێران گفتوگۆی کردووە لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستایەتی و هاوکاری لە نێوان بەغدا و تاران، و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەل و وڵاتی دراوسێ بکات.