بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە مافی پێکهاتەکان لە ڕووی دەستوورییەوە پارێزراوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت کار بۆ چەسپاندنیان دەکات.
لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازیی لە وەفدێکی هاووڵاتیانی ئێزیدی کرد.
بەیاننامەکەئاماژەی بەوەشکردووە"لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، وەفدەکە بەناوی هاوڵاتیانی ئێزیدی قەزای شنگال سوپاسی سودانیان کرد، لەپای بڕیارەکەی مانگی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران لە بە فەرمی ناساندنی خاوەندارێتی ماڵ و زەویەکانیان لە 11 کۆمەڵگا و پێدانی بەڵگە نامەی خاوەنداریەتی، کە سیاسەتە جیاکارییەکانی ڕژێمی پێشوو ڕێگرییان کردوە لە خاوەندارێتیکردنیان لە ساڵی 1975ەوە.
لەبەیاننامەکەدا هاتوە " کە "سودانی " گوێی لە ژمارەیەک لە پێشنیارەکانی وەفدەکە گرت کە پەیوەندییان بە کاروباری ئەوان و پێداویستییەکانی ژیان و خزمەتگوزاری و دۆخی ئەمنی لە ناوچەکانیانەوە هەبوو، بەڵێنیدا کە بەدواداچوونیان بۆ بکات.
هەروەک سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە "حکوومەت لەبەرنامە وزارییەکەی خۆیدا گرنگی زیاتر بە پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان دەدات لەوانەش پێکهاتەی ئێزیدی لە عێراقدا، کە تووشی قێزەونترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بوون ، لەلایەن باندە تیرۆریستیەکانی داعش کە بەرامبەریان کرا.
سەرۆک وەزیران جەختیشی کردەوە " کە مافی پێکهاتەکان لەڕووی دەستوورییەوە پارێزراوە، هەروەها حکومەت کار بۆ چەسپاندنیان دەکات ، لە بەرنامەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیشدایە ، کەخزمەت و گرینگی بە پێکهاتەکان بدرێت، لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و دادپەروەری.