بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق و "پاڤڵ تاڵەبانی "سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،جەختیان لە پەسندکردنی خێرای بودجەی گشتی وڵات کردەوە.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ "لەتیف جەمال ڕەشید" لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی کرد لە "پاڤل تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەشدا " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عێراق بە گشتی،بە هەرێمی کوردستانیشەوە کردوە.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە روو "کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەرنامە وەزارییەکەی حکومەت و پێویستی و پاڵپشتیکردنی بۆ دەستەبەرکردن و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ هاوڵاتیان کراوە ، بەشێوەیەک کە خواستەکان بۆ ژیانێکی شایستە بەدیبهێنێت.
لەبەشێکی تری نەیاننامەکەدا هاتوە"کە باس لە کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان و گرنگی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت کراوە بۆ ئەوەی ببێتە فاکتەرێک بۆ بەهێزکردنی ئابووری وڵات ، بەتایبەتی دوای ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و ئابوورییەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە "کە لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەی سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، باسکردن بوە لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ، هەروەک هەردوولا جەختیان لە گرنگی وتووێژی جددی و شەفاف کردەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە هەڵپەسێردراوەکان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ناوەند وهەرێم ،کە لە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بێت.