بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق دووپاتی کردەوە لە پێشکەشکردنی هاوکاری عێراق بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین.
سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ، لەکۆشکی سەلام پێشوازیکرد،لە "جبریل ڕەجوب " نوێنەری سەرۆکی فەلەستین و سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی بزووتنەوەی فەتح، و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای وەرزش و لاوان.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات " لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی "ئەحمەد عەقەل" باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق بەڕێوەچوو،سەرۆک کۆماری کۆمار "هەڵوێستی پتەوی عێراق لە بەرامبەر پرسی فەلەستین"ی دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە "گەلی عێراق بە هەموو نەتەوە و مەزهەبەکانیەوە، دۆزی فەلەستین بە دۆزی خۆی دەزانێت.
هەروەک جەختی لەوەشکردەوە "کە حکومەت و گەلی عێراق لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە مافەکانی گەلی فەلەستین بە چەسپاوی دەمێنێتەوە، و پەرۆشی بەردەوامی عێراق بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین دەربڕی.
بەپێ بەیاننامەکە ، سەرۆک کۆمار رایگەیاند " حکوومەتی عێراق، لەگەڵ حکوومەتی فەلەستین کاری بەهێزتر دەکات بۆ پشتیوانی لە دۆزی دادپەروەرانەی خۆی.
سەڕۆک کۆمار باسی لەپێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق کرد بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بەسەقامگیری ئەمنی و ئابورییەوه هەیە لەوڵات،به شێوەیەک کەیارمەتی حکومەت بدات بۆ ئەنجامدانی ئەڕکەکانی لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان و بەدەستهێنانی خواستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستر.
لای خۆیەوە "جبریل ڕەجوب " سڵاوی "مەحمود عەباس"ی سەرۆکی فەلەستین و پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی ناوازەی دەستپێکردنی جامی کەنداو لە بەسرە گەیاند و رایگەیاند کە "ئەم سەرکەوتنە ڕووداوێکی گرنگە و سەرەتایەکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی وەرزشی عێراقی.
وە جەختی لەوە کردەوە کە "ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی کە عێراق هەیە.
هەروەک پێزانینی حکومەت و گەلی فەلەستینی بۆ هەڵوێستە مێژووییەکانی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە دۆزی فەلەستین و پاڵپشتیکردنی بۆ داواکارییەکانی فەلەستینییەکان دەربڕی.
هەروەها خواستی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی و هاوکارییەکانی عێراق بۆ یەکخستنی هەڵوێستی فەلەستین دەربڕی.