سودانی: حکومەت هیچ درێغی ناکات لە پشتگیریکردنی هێزەکانی پۆلیس

سیاسی
  • 9-01-2023, 15:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،دووپاتیکردەوە کە حکومەت هیچ درێغی ناکات لە پاڵپشتیکردن و دابینکردنی پێدواویستیەکان بۆ پۆلیس ، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە بەرنامەی حکومەت جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی کۆمەڵگا و دەستەبەرکردنی ئاسایش لە عێراقدا.
     لەبەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تێیدا هاتووە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریی لە مەراسیمی یادکردنەوەی 101 ساڵەی دامەزرانی پۆلیسی عێراقی کرد ،کە لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو. 
     "سودانی" لەوتاێکدا رایگەیاند"ئێمە ئەمڕۆ لەگەڵتان وەستاوین بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد و یەک ساڵ بەسەر دامەزراندنی پۆلیسی عێراقدا، کە ماوەی دامەزراندنی لەگەڵ دەوڵەتی عێراقە، و پەیوەستە بەوەوە.
    وتیشی"ساڵانێکە هێزەکانی پۆلیس لە ڕێگای جێبەجێکردنی یاساوە،دادپەروەری و ئارامی و ئاسایش بۆ کۆمەڵگا دەستەبەردەکات ،بەرەچاوکردنی و پاراستنی مافی مرۆڤ ، و جێبەجێکردنی یەکسانی لەبەردەم یاسادا.
     راشیگەیاند"پۆلیسی عێراق بەشێکە لە توانای گەلەکەی بۆ پاراستنی یەکگرتوویی خۆیی، سەرەڕای هەموو ئەو تەحەددای جددیانەی کە دەوڵەتی عێراق پێیدا تێپەڕی، و سەرەڕای هەموو ئەو هۆکارانەی کە بۆ لەناوبردنی ئاشتی مەدەنی دراون ، جا چ لەلایەن دیکتاتۆرەوە جێهێڵدرابێت یان ئەوەی بەجێماوە بەهۆی شەڕ و لادانەکانی دەسەڵات، لە سەردەمێکدا کە بارگرانییەکی قورسی خستۆتە سەر میللەت،بەبێ گوێدانە ئیرادەی خەڵک .
    "سودانی"لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " پۆلیسی عێراقی ئەمڕۆ هێزی یاسا و ئەو دەستەیە کە دەستوور دروستی کردووە بۆ پاراستنی هەموو رۆڵەکانی کۆمەڵگاکەمان لە تاوان و تیرۆر، و پاراستنی لە ژیانی ڕۆژانە. 
    هەروەک "سودانی" دووپاتی کردەوە" حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات لە پاڵپشتیکردنی پۆلیس و کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە هەموو توانا و تەکنەلۆجیا و شارەزایی و لێهاتوویی سەردەمانە کە ئاستی ئامادەیی و ئەدای کار بەرز دەکەنەوە.
    بەپێی بەیاننامەکە "سودانی" جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئاسایشی کۆمەڵگا کردەوە وەک کلیلی ئاسایشی گشتی لە عێراق.
     "سودانی " لەکۆتایی وتارەکەیدا بۆ پۆلیسی عێراق و وتی"ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانتان بەپێی یاسا، ڕێبازێکی بەردەوام مەدەنی نیشاندەدات بۆ کارەکانی ئێمە و ئێوە و خزمەتکردنی گەلەکەمانە بۆ ئەو ئامانجەی کە ئێمە ئاواتەخوازین بۆی ،لەبەر ئەمە پاڵەوانەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت ئەمە لەبەرچاو بگرن. 
    هەروەک وتتشی " پۆلیسی عێراق ئەرکی زۆر ئەنجام دەدات، کە پەیوەستە بە بەڵگەنامەی کەسی و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری، بۆیە پاڵپشتیکردنی پسپۆڕی و وەرگرتنی گەنجە بەهرەمەندەکان لە ئەولەویەتی پلانەکەماندایە بۆ پێشخستنی ئەم کەرتە گرنگە.