بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، باڵاخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی بەغدای کردەوە.
لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لەبەیاننامەیەکدا کە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە" کە ئەمرۆ "سودانی" بینای نوێی بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشینگەی لە بەغدای پایتەخت کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە " وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری بەغدا و ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەت لە پێشوازیی و یاوەری "سودانی" بوون لەمەراسیمەکەدا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " دوای بڕینی شریتی کردنەوەکە "سودانی" گەشتێکی بە نێو هۆڵەکانی باڵاخانە نوێیەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ئەنجامداو ،و سەردانی هۆڵی سیستەمی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کرد، و ئاشنابوو بە قۆناغەکانی کارکردن بەو سیستەمە نوێیە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی 85%ی ڕێکارەکانی پێشوو.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " کە لە ئێستادا 9 نووسینگەی تایبەتمەند لە بەغدا خزمەتگوزارییەکانی لێ پێشکەشدەکرێت، هەروەها 50 فەرمانگە لە سەرتاسەری عێراق، جگە لە 21 نووسینگە لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە سەرانسەری جیهان، خزمەتگوزاری پێشکەشدەکات.
سەرۆک وەزیران رێنماییدا ، بۆ فراوانکردن و کردنەوەی زیاتری فەرمانگە تایبەتمەندەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتیمانیان، هەروەها پەسەندکردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان لە ڕێگەی پۆستی حکومەتەوە، هەروەها جەخت لەسەر کەمکردنەوەی کات و پاڵەپەستۆ بکرێتەوە و ڕێکارەکان بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی یەکگرتوو و خێرا بۆ هەموو هاوڵاتیان دابینبکرێت.