وەزیری ناوخۆی عێڕاق : ڕۆژی پۆلیسی عێراق هاوکاتە لەگەڵ دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی حکومەت

ئەمنی
  • 9-01-2023, 15:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆی عێراق ، بەبۆنەی 101 ی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق ، دووپاتی کردەوە ئەم یادکردنەوە هاوکاتە،لەگەڵ دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی.
     "شەمەری" لە وتارێکدا لە میانی ئاهەنگی دامەزراندنی پۆلیس،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند"بە شانازی و خۆشحاڵییەوە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ سەد و یەک ساڵەی یادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەم دامەزراوەیە هەوڵێکی زۆری داوە لە قوربانیدان بۆ سەقامگیری لە عێراق بەدرێژایی ساڵان.
    راشیگەیاند " ئاهەنگگێڕانی هاونیشتیمانیان بەم بۆنەیەوە بەڵگەیە لەسەر نزیکی دامەزراوەکە لە گەلەکەی.
     لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی پۆلیس شکۆمەندییەکی تایبەتی هەیە کە هاوکاتە لەگەڵ دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی "محەمەد شەیاع سودانی" کە پاڵپشتیکردوە لە وەزارەتی ناوخۆ و پێداویستییەکانی بۆ دابینکردووین ،بەئامانجی بەرقرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوان .