عامری پیرۆزبایی یادی 101 ساڵەی دامەزراندنی لە پۆلیسی عێراق دەکات

سیاسی
  • 9-01-2023, 13:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"هادی عامری" سەرۆکی هاوپەیمانی"فەتح،، بەبۆنەی 101ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق پیرۆزبایی لە پۆلیسی عێراق کرد.
     "عامری"لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە "بەبۆنەی سەد و یەک ساڵەی دامەزراندنیەوە ، پیرۆزبایی لە کارمەند و ئەفسەر و پلەدارەکان لە پۆلیسی نیشتمانی عێراقی کرد، و هیوای خواست لە ئاستی بەرپرسیارێتی گشتیدابن لە پاراستنی ئاسایش و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
     "عامری " لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد"شانازی بە هەموو دەزگا ئەمنییە بوێرەکانمان دەکەینەوە،کە لاپەڕەیەکی گەشاوەی هەیە لە قارەمانێتی و قوربانیدانیان، کە تێیدا رۆڵەکانی بەشدارییەکی چالاکیان هەبووە لە شەڕی شکستپێهێنانی تیرۆر لە عێراقدا .