سودانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە پۆلیسی عێراق دەکات

سیاسی
  • 9-01-2023, 13:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق،پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە پۆلیسی عێراقی کرد.
     "سودانی" لە تویتێکدا لەلاپەرەی رەسمی خۆی لە تویتەر ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستیکردۆتەوە ڕایگەیاند"هەموو ساڵێک پۆلیسی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە ئەو یادە پیرۆز دەکات، و ئەمڕۆش بەشدارین لە مەراسیمی فەرمی یادی 101 ساڵەی دامەزراندنی ئەم هێزە نیشتمانییە.
     "سودانی"لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد"بەڵێن دەدەین لە پاڵپشتی بۆ کارەکانیان لە پاراستنی یاسا و چەسپاندنی ئاسایش لە کۆمەڵگادا.
    جەختیشیکردەوە " لە پابەندبون بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ وەک ڕێبازێکی بەردەوام لە کارەکانیان.