سندوقی نیشتەجێبوون ئاماری پێدانی قەرزی نیشتەجێبونی بۆ ساڵی 2022 ئاشکراکرد

ناوخۆ
  • 9-01-2023, 13:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سندووقی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون و شارەوانیە گشتیەکان ئەو بڕە پارەیەی ئاشکراکرد کە لە ساڵی 2022 بۆ قەرزەکان خەرجیکردوە ، کە زیاترە لە یەک ترلیۆن و 600 ملیار دینار.
     لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سندوقەکە،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ئاشکرایکردوە"کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە ماوەی ساڵی 2022دا خەرجکراوە، بریتی بوە لە بڕی (1,631,162,785,000) یەک ترلیۆن و شەش سەد و سی و یەک ملیار و سەد و شەست و دوو ملیۆن و حەوت سەد و هەشتا و پێنج هەزار دینار.
    بەیاننامەکە راشیگەیاندوە"کۆی ئەو بڕە پارەیەی خەرجکراوە لە سەرجەم پارێزگاکان لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمدا، پێکهاتوە لە بڕی (174,960,500,000) سەد و حەفتا و چوار ملیار و نۆ سەد و شەست ملیۆن، پێنج سەد هەزار دینار.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە"ژمارەی ئەو مامەڵانەی کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە لایەن قەرزەوە وەرگیراون ، لە ماڵپەڕی سندوقەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ تۆمارکراوە ، بڕی (36هەزار و 895) مامەڵە بووە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"ژمارەی ئەو مامەڵانەی لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا وەرگیراون گەیشتووەتە (٢٥٠٠) مامەڵە.
     بەپێ بەیاننامەکە "سندوقەکە"جەختیشی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە پێدانی قەرز لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ هاوڵاتیان .