بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ڕەوتی سەدر بڕیاریدا نوێژی هەینی داهاتوو ، لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان ئەنجام بدرێت.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە نووسینگەی ڕەوتی سەدر دەرچووە،و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە“بەبۆنەی ساڵیادیسهركهوتنی ئاشكرا " الفتح المبين" بڕیاردرا نوێژی هەینی پیرۆز لە هەموو عێراقدا ئەنجام بدرێت، کە لە تاریکییەوە بەرەو ڕووناکی لەلایەن پارێزەری موسڵمانان، لەسەر دەستی شەهید "سەید محمد سەدر" کە هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی خاتونە زەهرامان (سەلامی خواری لەسەر بێت )، بڕیار لەسەر ئەمانەی خوارەوە درا:-
1. هەینی داهاتوو هەینییەکی یەکگرتوو بێت لەسەرجەم پارێزگاکان، هەریەکەیان لە پارێزگاکەی خۆیان، بۆیە بێبەش مەبن لە یادکردنەوەی ئەم یادەوەرییە و وەفاداری بۆ خوێنی ئەوانەی یادی دەکەنەوە.
٢. هەینی یەکگرتوو لە پارێزگای بەغدا لە شاری سەدر دەبێت .