بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریکرد لە مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"کە "محەمەد شەیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،بەشداریی کرد لە مەراسیمی 101 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق ،کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بەو بۆنەوەیە رێکخرابوو .