مەندەلاوی داوای پشتیوانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەکات لە هەوڵەکانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش

سیاسی
  • 9-01-2023, 12:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،داوای پاڵپشتی وەزارەتی ناوخۆی کرد بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی لە بەرقەرارکردنی ئاسایشی وڵات. 
    "مەندەلاوی" لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،گەیشتوە، ڕایگەیاندووە"بەبۆنەی یادی 101 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق، خۆشحاڵین کە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەفسەر و کارمەندە قارەمانەکانی وەزارەتی ناوخۆ بکەین ، کە هەمیشە چاودێری ئاسایشی هاووڵاتیان بوونە، هاوشانی براکانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تردا،بەئامانجی پاراستنی وڵات و بەهێزکردنی سیستەمی دیموکراسی تێیدا.
     "مەندەلاوی" داوای "پاڵپشتی و پشتیوانی تەواو بۆ وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانبەرانی لە هەموو پێکهاتەکانەوە کرد ، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو بەرپرسیارێتییە قورسانەی پێی سپێردراوە جێبەجێ بکات.
    هەروەک جەختیشیکردەوە " لە پێویستی و هەوڵی زیاتر بۆ بەهێزکردنی ئەرکەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لەوانەش بەرزکردنەوەی ئاست و توانای ئاسایشی ناوخۆ، و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێگری لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ، و رووبەروو بونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، هەروەها ڕۆڵی لە دەستەبەرکردنی ئاسایش لە بۆنە و مەراسیمە جیاوازەکاندا .