سودانی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراقی دورخستەوە و سەرۆکێکی نوێشی بۆ دەستەکە راسپارد

سیاسی
  • 9-01-2023, 12:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کۆتایی بە ئەرکی " ئەیاد مەحمود هادی جبوری "سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی بهێنرێت، هاوکات رێنماییدا بە ئامادەکردنی باڵەخانەیەکی گونجاو بۆ دەزگای خانەنشینی.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"بە پشت بەستن بە ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەدیوانی چاودێری دارایی، لە ئەنجامدا دەرکەتوە کە پێشێلکاری یاسایی و دارایی و کارگێڕی لە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی هەبووە ، بۆیە"محەمەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، فەرمانێکی دەرکرد بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی"ئەیاد مەحمود هادی جبوری" وەک سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، و دانانی " ماهر حسێن ڕەشید "لە شوێنی.
     هەروەک "سودانی"رێنماییدا بە "سەرۆکی نوێی دەستەکە ، کە کار لەسەر ئاسانکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە مامەڵەی خانەنشینان بکات بە شێوەی ئەلیکترۆنی، هەروەها ئامادەکردنی باڵەخانەیەکی گونجاو بۆ دەستەکە، بۆ ئەوەی ئەو دامەزراوەیە بتوانێت خزمەتگوزاریی تەواو پێشکەش بە خانەنشینان بکات ، و ئاسانکاری بۆ پێداچوونەوەی مامەڵەی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان بکات.