بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممه "لەتیف ڕەشید" سەڕۆکی کۆماری عێراق ،بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق پیرۆزبایی لە پۆلیسی عێراق کرد و ستایشی ڕۆڵی کارامەیی کردن له رووبەرووبونەوەی تیرۆردا ،شان بەشانی هێزە چەکدارەکان.
"لەتیف ڕەشید"لە تویتێکدا ،لە لاپەرەی ڕەسسمی خۆی لە تویتەر ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند"بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی و خۆم ئاراستەی پۆلیسی عێراقی بەسەرجەم پلە جیاوازەکانەوە دەکەم.
هەروەک "ڕۆڵی کارایان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر شانبەشانی هێزە چەکدارەکان، لە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و سەقامگیری و جێبەجێکردنی یاسا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئەمنی بۆ هاوڵاتیان بەرز نرخاند.