بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق،رەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکات ، کە بارانبارین بەردەوام بێت.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاشکرایکردوە "کە بۆ سبەی سێ شەممە کەش و هەوای وڵات، لە ناوچەکانی ناوەڕاست ، ئاسمان نیمچە هەور و تەمی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک ، هەروەها هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا ڕوونادات، لە ناوچەی باکووریش ئاسمان هەوەر دەبێت ،هەروەها پلەکانی گەرما هەندێک بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو، لە ناوچەی باشووریش کەش وهەوا هەور و باراناوی دەبێت،
بەڵام کەش و هەوا لە نیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک دادەبەزن.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "کە کەش و هەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، لەگەڵ تەمێکی سووک لە بەیانیاندا، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە" کە کەش وهەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هاوکات کەش وهەوای ناوچەکانی باشووریش تەم دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور کە لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات هەندێک بەرز دەبێتەوە .
لەبەیاننامەکەدا "کەش و هەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو ئاشکرا کراوە ، کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران و تەمێکی کەم لە بەیانیاندا، هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، لەباشوریش پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو .
لە خوارەوە بەشێوەی خشتە، رەوشی کەش و هەواو پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە و ڕۆژانی داهاتوو خراوەتە روو :-