بەغداد/ INA
لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی کەنداو 25 لە شاری بەسرا ، ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە،کاتژمێر 7:١٥ خولەک هەڵبژاردی نیشتیمانی لەکۆمەڵەی یەک رووبەرووی هەڵبژاردەی سعوودیا دەبێتەوە .
هەلبژاردی نیشتیمانی خاوەنی یەک خاڵە ، بەهۆی یەکسان بونی لەگەڵ هەلبژاردی عومان لەقۆناغی یەکەم ، هەرچی هەڵبژاردەی سعوودیایە سێ خاڵی هەیە کە لەقۆناغی یەکەم توانی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەهەڵبژاردەی یەمەن بباتەوە .