بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە ئەولەویەت و بەرنامەی حکومەت ئەوەیە،کە وزەی مرۆیی گەنجان بخاتە وەبەرهێنان لە پێشەوەی هەموو ئامانجەکانیەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرینگی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەک بۆ چاکسازی و ڕاهێنان و دامەزراندنی گەنجان، کە تیایدا ڕاوێژکار و پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و ژمارەیەک بەرپرسی پەیوەندیدار ئامادەی بوون.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا "سودانی " ئاماژەی بەوەدا کە "گرینگترین ئەولەویەت و بەرنامەی حکومەت ئەوەیە کە گەنجان بخاتە پێشەوەی ئامانجەکانی ،بە وەبەرهێنان لە وزەی مرۆییەکانیان ، کە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی توانای ئابووری نیشتمان لەڕێگەی بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی ئەم توێژە.
"سودانی "جەختی کردەوە کە کاردەکات بۆ "دەستپێشخەرییەکە لە کردنەوەی دەرگای چاکسازی و دەرفەتی بەشداریکردن بۆ گەنجان و بەهێزکردنیان و ئاسانکاری بۆ بەشداریکردنیان لە بازاڕی کاردا.