وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا كوەیتییەكەی: ئەوەی لە كردنەوەی كەنداوی 25 ڕوویدا، كاریگەری لەسەر بەهێزی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات نابێت

سیاسی
  • 8-01-2023, 22:58
  • +A -A

    بەغدا- INA
    فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتی كردەوە كە ئەو بابەتە ڕێكخراوەییانەی لە كاتی كردنەوەی كەنداوی 25 ڕوویانداوە، كاریگەری لەسەر بەهێزی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و دەوڵەتی كوەیت نابێت، بەتایبەتی لەسەر ئاستی وەرزشی، بە ئاماژەدان بەوەی كە ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 8/1/2023 لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هات كە وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن لەگەڵ هاوتا كوێتییەكەی شێخ سالم عەبدوڵڵا ئەلجابر ئەلسەباح ئەنجامیدا.
     وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دەرەوە دووپاتی كردەوە ئەوەی لە ڕووی ڕێكخراوەیی لە كاتی كردنەوەی كەنداوی 25دا ڕوویدا دەبێت كاریگەری لەسەر بەهێزی پەیوەندی نێوان عێراق و دەوڵەتی كوەیت نەبێت، بەتایبەتی لەسەر ئاستی وەرزشی.
    وەزیری دەرەوە بەپێی بەیاننامەكە پاڵپشتی دەوڵ‌تی كوێت كرد بۆ دامەزراندنی پاڵەوانێتی كەنداوی 25 لەشاری بەسرە ، جا چ لەرێگەی سەردانی سەرۆكی فیدراسیۆنی كوێت عەبدوڵڵا شاهین وشاندێك بۆ هەردوو یاریگای پاڵەوانێتییەكە، نزیكەی 3 هەفتە پێش بەڕێوەچوونی، یان ئامادەبوونی هەڵبژاردەی كوێت بۆ یارییەك لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقی لە یارییەكی دۆستانەدا لە یاریگای مینای ئۆڵۆمپی ، لە دوای ئەوەی ئەم سەختیەی لەبەردەم شاندی كوێتی بۆ یاریگا (جزع نەخلە) هاتە پێشەوە و لەئەنجامدا ڕۆیشتنی نوێنەری میری كوێت و سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی فەهد ئەلناسر، هەروەها سەرۆكی فیدراسیۆنی كوێت و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی كوەیت پیرۆزبایی خۆی لە عێراق كرد بۆ سەركەوتنی دەستبەكاربوونی جامی كەنداوی عەرەبی دەربڕی، كە ئەو ئامادەكاری و توانایە گەورە و بەرزانەی كە لەلایەن دەسەڵاتە لێهاتووەكانی عێراقەوە بۆ ئەم رووداوە وەرزشیە ئامادەكراون بەرز نرخاندووە .