بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بڕیاریدا كۆتایی بە ڕاسپاردنی سەرۆكی تۆڕی راگەیاند دكتۆر نەبیل محەمەد جاسم لەئەركەكانی سەركردایەتیكردنی تۆڕەكە و لەكاتێكدا بڕیاردرا دكتۆر عەبدولحەكیم جاسم شەمخی ئەركی سەرۆكایەتی تۆڕەكەی پێ بسپێردرێت.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە واژۆی سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەنا د.جەعفەر ئەلوەنان لەسەرە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ژمارە (26)ی ساڵی 2015 و هەمواركراوی ژمارە (63)ی ساڵی 2017، ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لە دانیشتنی ژمارە ( 81) كە لە 8ی 1ی 2023 بەڕێوەچوو، بڕیاریدا بەم شێوەیە:
یەكەم: كۆتایی هێنان بە ڕاسپاردنی (د. نەبیل جاسم محەمەد) لە ئەركەكانی سەرۆكایەتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، بەهۆی نەبوونی قەناعەتی ئەنجومەن لە ئەدای كارەكەی و لەبەر سەرپێچییە ئیداریەكان و ئەو هۆكارانەی لە ڕاپۆرتی هاوپێچدا ئاماژەی پێكراوە.
دووەم: ڕاسپاردنی ئەركی سەرۆكایەتیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بە د.(عەبدوحەكیم جاسم شەمخی) .
سێیەم: ئەنجومەن پێشنیار دەكات (سەرۆكی نوێی تۆڕەكە) كە هەڵسەنگاندنێكی وردی ئەدای بەشەكانی تۆڕەكە لە ماوەی (30) ڕۆژدا لە بەرواری دەستپێكردنیەوە پێشكەشی ئەنجومەنی ئومەنا بكات.
چوارەم: ئەنجومەن ڕاسپاردە دەكات (سەرۆكی نوێی تۆڕەكە) چارەسەری ئەو هۆكارەكانە بكات كە بووە هۆی لادانی بەرپرسی پێشووی تۆڕەكەلە ماوەی 30 ڕۆژدا لە بەرواری دەستبەكاربوونییەوە.