بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ،ڕێنمایی توند و ورد دەگرێتەبەر سەبارەت بەوانەی رێگەپێدراون بۆ نووسینی راچێتی چارەسەری، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ناتوانرێت هیچ چارەسەرێك بنووسرێت لەناو هیچ دامەزراوەیەكەوە ئەگەر پشكنینی وردی بۆ نەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتەكە سەیف ئەلبەدر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئەوانەی رێگەپێدراون بۆ نووسینی راچێتی چارەسەركردن ، پابەندە بە كۆنترۆڵ و ڕێنمایی توند و وردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە، چ لە ناوەوە یان لە دەرەوەی بواری پزیشكی، تەنانەت پزیشكێك لە هەندێك بواردا و لە چوارچێوەی پسپۆڕیەكەدا شارەزا نەبووە بۆ ئەوەی چارەسەری هەر جۆرێك بۆ هەر هاوڵاتییەك بنووسێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی دووپاتیكردەوە كە راچێتی نووسینی چارەسەری لە كەسی ڕێگەپێدراو و لێهاتوو لە كاتی زانینی دەستنیشانكردنەكەدا پشتڕاستكردەوە، ئاماژەی بەوەدا كە نۆرینگە نایاساییەكان مۆڵەتی ڕێگەپێدراویان نیە چارەسەر بنووسن، چونكە ئەو بابەتە مەترسی لەسەر ژیانی خەڵك دروستكردووە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە ناتوانرێت چارەسەرییەكان بخرێتە ناو هیچ دامەزراوەیەكی حكومی یان تایبەتەوە ئەگەر لەلایەن تاقیگەی سەندیكای دەرمانسازییەوە پشكنینی وردی بۆ نەكرێت.