بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا ئەو بانكانە بگرێتەوە كە ئارەزووی فرۆشتنی دۆلاری نەخت دەكەن.
بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بڕیاریداوە ئەو بانكانە بگرێتەوە كە ڕێگەیان پێدراوە بەشداری لە سەكۆی ئەلیكترۆنی بكەن و ئارەزووی بەشداریكردنیان لە فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی هەیە بۆ مەبەستی گەشت و چارەسەر و خوێندن.
جەختیشی كردەوە: فراوانكردنی ژمارەی ئەو شوێنانەی دراوی بیانی دەفرۆشن لە لقی بانكەكانی بەغدا، لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی تیمەكانی پشكنینی ئەم بانكەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێشتر ژمارەی فرۆشگاكانی بانكی بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی لە 10 بانكەوە بۆ 20 بانك فراوانتر كردبوو، دوای ئەو سەركەوتنەی بە دەستپێشخەرییەكەی بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری بازاڕی دراو بەدەستیهێنا.