بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، باسیان لە ئامادەكارییە بەردەوامەكان كرد بۆ سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پاریس لە كۆتایی ئەم مانگەدا كرد، كە ئامانج لێی گفتوگۆكردنە لەسەر ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی عێراق بكەنەوە لە دامەزراندنی بناغەكانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەمەش لە میانی پێشوازیی وەزیری دەرەوە هات لە باڵیۆزی فەرەنسا ئێریك شیڤالیێە لە بەغدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 8-1-2023 لەگەڵ هاوتایەكەی لە ئۆفیسەكەی لە بینای وەزارەتی دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە بابەتەكانی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان بەغدا و پاریسیش كرا، بە شێوەیەك كە بەشدارە لە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەماهەنگی و هاوكاری كرا بۆ گەیشتن بە سەردانەكانی هاوبەشی ئاست بەرز لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات لە چوارچێوەی هاوكاری هاوبەشی دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا.