بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختی لەوە كردەوە كە دروست نییە هیچ پەنابەرێك لە كەمپەكاندا بمێنێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆكی كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازیی لە شاندی بەرنامەی نیشتەجێكردنی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ ئامادەی بوو، باسیان لە بارودۆخی ئاوارەكان لە سەرتاسەری وڵات و گرنگترین ئەو كێشانە كرد كە ڕێگرن لە گەڕانەوەیان بۆ شار و ماڵەكانیان و جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی شەنگال.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر پێویستی دەستپێكردنی كار و چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەسەر جێبەجێكردن لە پێناو گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەبووەكان بۆ شار و ماڵ و حاڵی خۆیان، بە شێوەیەك كە ژیانێكی شایستە و ئازاد و سەلامەت و سەقامگیری مسۆگەر بكات وجەختیشی لەوە كردەوە كە نابێت هیچ پەنابەرێك لە كەمپەكاندا بمێنێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە پێویستی بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی عێراق، لەوانەش وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و پرۆگرامی نیشتەجێكردنی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەموو ئاستەكاندا، ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردن لەم ڕووەوە بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكان دەربڕی و كە هەمووان پشتگیری ئەم هەوڵانە بكەن.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك كۆمار گوێی لە كورتەیەكی ئەندامانی شاندەكە گرت سەبارەت بە كارەكانی پرۆگرامی نیشتەجێبوونی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و ئەو پلانانەی لەگەڵ لایەنی عێراقی داڕێژراون بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم ئاوارەكان و دەستەبەركردنی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەكانیان.