بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شاندی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی موحسین ئەلمەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و هاوتا كوەیتییەكەی بە سەرۆكایەتی محەمەد ئەلمەهان، تاوتوێی یەكخستنی هەوڵەكان لە بۆنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و پتەوكردنی چوارچێوەی هاوكارییەكان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین ئەلمەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ یەكشەممە چاوی كەوت بە شاندی پەرلەمانی كوێت بە سەرۆكایەتی (محمد ئەلمەهان) لە پەراوێزی كارەكانی دانیشتنی سێزدەهەمین ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا كە لە ویلایەتی ئەنتاڵیا لە توركیا بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە هاوبەشەكانی پەرلەمان تاوتوێ كرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی چوارچێوەی هاوكاریی پەرلەمانی لە نێوان هەردوو وڵات كرایەوە، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر یەكخستنی هەڵوێست و هەوڵەكان لە پەرەپێدانی كاری پەرلەمانی لە چوارچێوەی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیادا كرا ، بەتایبەتی سەبارەت بە (عێراق) سەرۆكایەتی لیژنەی كاروباری سیاسی، و بەناوی سەرۆكایەتی كۆمەڵەكە، لەزۆربەی بۆنەكانی هەرێمی نێودەوڵەتیدا.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: شاندی پەرلەمانی كوەیت پیرۆزبایی سەركەوتنی لە عێراق كرد لە میوانداریكردنی 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو، هیوای خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و پێشكەوتن و سەركەوتنی بەردەوامی بۆ خواست.