بانكی ناوەندی رێنمای بۆ وەزارەتان دەكرد سەبارەت بە فرۆشتنی دراو بۆ گواستنەوەی دەرەكی

ئابوری
  • 8-01-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق ڕێنماییەكی بۆ وەزارەتەكان دەركرد سەبارەت بە فرۆشتنی دراو بۆ گواستنەوەی دەرەكی.
    لە نوسراوێكی بانكیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەهۆی خستنەگەڕی سەكۆی ئەلیكترۆنی بۆ گواستنەوەی دەرەكی لە سەرەتای ئەمساڵدا، بانكی ناوەندی عێراق پێشوازی لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانتان دەكات بۆ دابینكردنی دارایی پابەندبوون و مامەڵە و گرێبەستەكانت لە دەرەوەی وڵات بە دراوی بیانی و بە ڕێژەی فەرمی.