سەرۆك كۆمار دەستخۆشی لە میوانداریی ناوازەی خەڵكی بەسڕە دەكات

سیاسی
  • 8-01-2023, 17:59
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سڵاو و دەستخۆشی لە میوانداری ناوازەی عەرەبی خەڵكی بەسڕە كرد بۆ میوانانی عێراق كە هاتوون بۆ بەشداریكردن و سەیركردن بۆ یارییەكانی پاڵەوانێتی كەنداوی 25.
     نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: كامیل ئەلدولەیمی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار سڵاو و دەستخۆشی سەرۆك كۆماری گەیاندووە بۆ خەڵكی بەسڕە لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا كە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار لەگەڵ شێخ كازم ئەلسرایفی كە یەكێكە لە شێخەكانی سەرۆك هۆزەكانی بەسڕە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دولەیمی ستایشی ئەو میواندارییە بەخشندە و ناوازەیەی عەرەبی كرد كە لەلایەن ئەلسرایفی و كوڕانی هۆزەكەیەوە پێشكەشی دەكات و خەڵكی بەسڕە بۆ میوانانی عێراق كە دێن بۆ بەشداریكردن و سەیركردنی یارییەكانی پاڵەوانێتی كەندایو 25 كە لەم رۆژانە بەسڕە بەرێوەدەچن. 
    ئەلدولەیمی بە ئەلسرایفی وتووە، بەپێی بەیاننامەكە ، سڵاو و پێزانینی سەرۆكی كۆمار عەبدولەتیف ڕەشید دەگەیەنم بە ئێوە و هەموو خەڵك و هۆزەكانی بەسڕە، ئاماژەی بەوەشكردووە : بەخشندەیی و رێزی ئێوە نامۆ نین بە خەڵك و شار و هۆزەكانی عێراق.