بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار ئەولەویەتی ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دووپاتكردەوە.
سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆكی كۆمار عەبدولەیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە شاندێك كە لە نوێنەرانی پێكهاتەكان و گروپەكانی شاری شەنگال كرد.
سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی چەسپاندنی بەهاكانی برایەتی و هاوكاری لە نێوان هەموو خەڵكی شارەكەدا كردەوە، هەروەها پێویستی هەوڵی یەكگرتووی نیشتمانی بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری و ئاشتی مەدەنی و كۆمەڵایەتی، ستایشی ئەو قوربانییە گەورەیەی شارەكەی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی باندە تیرۆریستییەكان.
جەختیشیكردەوە : پێویستی كارێكی زۆر بۆ باشتركردنی واقیعی شارەكە و باشتركردنی ئاستی ژیان، ئاماژەی بە ئەو ئازارانەی ڕووبەڕووی ئاوارەكان دەبنەوە، بەتایبەتی لەلایەن خەڵكی شنگالەوە، هەروەها گرنگی خێراكردنی یەكلاكردنەوەی دۆسیەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان بە شەرەف و كەرامەتەوە.
جەختیشیكردەوە : پێویستی ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیان و قەرەبووكردنەوەی ئەوانەی زیانیان بەركەوتووە، هەروەها پێشكەشكردنی پاڵپشتی پێویست بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكانی.
لەلایەن خۆیاندا ئەندامانی شاندەكە پێداچوونەوەیان بەو بارودۆخە كۆمەڵایەتی و ئابورییەدا كرد كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەو تاوانانەی كە لەلایەن توخمەكانی داعشەوە بەرامبەر پێكهاتەكانی شارەكە ئەنجامیانداوە، جەختیشیان لەوە كردەوە كە داوای یەكگرتوویی و ئیرادەی نەتەوەیی ئەوان دەكرێت بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن بەسەر هێزەكانی تیرۆر.
ئەندامانی شاندەكە خوازیاری گەڕانەوەی دامودەزگاكان و بەشی كارگێڕییەكان بۆ ناو شارەكە و تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ خێراكردنی ئاوەدانكردنەوەی و كارئاسانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.