بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولەتیف ڕەشید بە بۆنەی جەژنی (قوڵتاس) پیرۆزبایی لە كاكەییەكان كرد.
سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەداوای داچوو وتی: بەبۆنەی جەژنی (قۆڵتاس)ەوە پیرۆزبایی لە خوشك و برا كاكەییەكانمان لە عێراق و جیهان دەكەین، هیوای جەژنێكی خۆشیان بۆ دەخوازین كە چێژ لە ئاشتی و خۆشەویستی وەردەگرن.
هەروەها وتیشی: بەم بۆنەیەوە ئەو قوربانیانەمان لەبیرە كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا داویانە.
لە كۆتایی تویتەكەیدا وتی : هەموو ساڵێك كاكەییەكان بەخێر وخۆشی لە عێراقی فیدراڵی و دیموكراتی.