بەغدا - INA
عەبدولەیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمارحەكیم، ئەمڕۆ یەكشەممە جەختیان لەسەر پێویستی پاڵپشتی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری كردەوە.
بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار حەكیم كرد، ئاماژە بەوە دەكات كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات و جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانی حكومەت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی وەزاری جێبەجێ بكات، كە ئامانجی دابینكردنی پێویستییە و خزمەتگوزارییەكانە بە هاوڵاتی.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە كراوەتەوە بۆ خێراكردنی تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی كە یارمەتیدەر دەبن لە پاڵپشتیكردنی ئابووری و بەهێزكردنی ژێرخانی وڵات.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد كە سەرۆك كۆمار لە میانی دیدارەكەدا باسی لە سەردانەكەی بۆ پارێزگاری نەینەوا و زانینی خۆی لە هەلومەرج و پێداویستییەكانی و ڕێگاكانی كەمكردنەوەی ئازارەكانی گەلەكەی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ پارێزگاری نەینەوا كرد.