سودانی ڕێنمایی بۆ ناوەندی نوێكاری و داهێنانی عێراقی دەركرد

سیاسی
  • 8-01-2023, 14:49
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەنتەری نوێكاری و داهێنەری عێراقی ئاشكرایكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایییەكی سەبارەت بەو ناوەندە دەركردووە، هاوكات ڕادەگەیەنێت كە ساڵانە نزیكەی 500 داهێنانی كراوەی لە عێراق بەدەستبهێنێت.
    سەرۆكی ناوەندەكە و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ نوێكاری  و داهێنان، زەیدون ئەلساعدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق لە ساڵی 2019 بەشداری كۆنفرانسی ئەرخیمدس كرد، كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕوسیا سپۆنسەر كرابوو و بە بەشداری 55 وڵات و بەشداری جۆراوجۆر، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق بەرزترین  میدالی بەدەستهێنا لە كۆنفرانسەكەدا لەگەڵ سێ جامە.
    ئەلساعدی ووتیشی: شانازی دەكەین كە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ساڵانێكە ئەندامی ڕاوێژكاری ناوەندە و شوێنكەوتووی كارەكانمانە، ئاماژەی بەوەشكرد كە سودانی ئاڕاستەی دەستەی ڕاوێژكاری كردووە لە ئەنجومەنی وەزیرەكان پەیوەندی لەگەڵ ناوەندەكەدا بكەن.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەستەی ڕاوێژكاری لەگەڵ ناوەندەكە كۆبووەوە، ئێمەش ستراتیژی و بیرۆكەكانمان خستەڕوو، چاوەڕێی وەڵامیشین، ئاماژەی بە بەدەستهێنانی 400-500 داهێنانی كراوە دا ساڵانە لە عێراق.
    جەختیشی كردەوە كە هەموو داهێنانە كراوەكان عێراقی نین، بەو پێیەی بەشێكیان بۆ كۆمپانیا بیانییەكانە كە دەكەونە ناو جوگرافیای عێراقەوە، كە لە ناوخۆی عێراقدا تۆماركراون بەمەبەستی پاراستنی خاوەندارێتی فیكری.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: وەبەرهێنان لە داهێنانی كراوە  لەسەدا (5) كەمترە، هۆكارەكەی بۆ ئاڕاستەكردن بۆ بازاڕی كار  بۆ پرسی كارگێڕی گەڕاندووەتەوە.
    بازاڕی كار لە ناوخۆی عێراقدا بە زۆر شت بەڕێوەدەچێت و هەموو داهێنەرەكان توانای داهێنانی كراوەیان نیە.