وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك فرۆشیاری بلیتی كەنداوی 25 لە بازاڕی ڕەشدا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 8-01-2023, 14:18
  • +A -A

    بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
    وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی كۆمەڵێك بلیت فرۆشی یارییەكانی كەنداو 25ی لە بازاڕی ڕەش ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر.
    بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لیوا سەعد معەن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند :  ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك فرۆشیاری بلیتەكانی بۆ چوونە ناو یاریگاكان لە كەنداوی 25 لە (بازاڕی رەش) سەر دەستگیركرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرپێچیكاران بەپێی مادەی 240ی یاسای سزادانی عێراقی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
    مەعن ووتیشی: ئەو كۆمپانیایە كە بەرپرسە لە فرۆشتنی بلیتەكان میكانیزمێكی داناوە بۆ ئەوەی خەڵك لە ڕێگەی خوێنەری ئەلیكترۆنیەوە بچنە ژوورەوە و لە ئەگەری نەخوێندنەوەی لەلایەن ئامێرەكەوە، بلیتەكە بە ساختە دادەنرێت، سەرپێچیكاریش بەرپرسیارێتی  خۆی و دەرئەنجامە یاساییەكانی لە ئەستۆ دەگرێت.
    مەعن وووتیشی : كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و عەبدولئەمیر ئەلشمری و جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە و فەرماندەیی پۆلیس و پارێزگاری بەسڕە و یەكێتی تۆپی پێ و لایەنە پەیوەندیدارەكان، كە لەم ماوەیەدا باس لە بابەتە ئەرێنی و نەرێنییەكان كرا كە هاوڕێ و یاوەری یاری كردنەوەی كەنداوی 25بوون.، ڕوونیكردەوە كە هەموو كێشەكانی پەیوەست بە ئامادەبووان دڵخۆش بوون، چونكە یارییەكانی دوێنێ شایەتی شلەژانی بەرز و ڕێكخستنی باش بوون.