كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبێت لە دەركردنی فەرمانی كارگێڕی بۆ پشتڕاستكردنەوەی گرێبەستەكان بۆ هەمیشەیی

ناوخۆ
  • 8-01-2023, 13:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەستپێكردنی دەركردنی فەرمانی كارگێڕی بۆ دامەزراندنی گرێبەستەكان بۆ هەمیشەیی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی كۆمسیۆن كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دوای هەوڵی زۆر و گەورە و بەرهەمدار بۆ دانانی گرێبەستی كارپێكەر، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەستیكردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی كارگێڕی بۆ دەركردنی فەرمانی كارگێڕی تایبەت بە گواستنەوەی گرێبەستەكارپێكەرەكانی بەدیهێنەر كە مەرجەكانی دامەزراندنی كارمەندی هەمیشەیی تێدابێت.
    لە ربەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو گرێبەستە كارپێكردنانەی كە مەرجەكانیان تێدابووە بڕی (3193) كارمەند بووە.