بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەورەبروسكە لە هەندێك كاتدالەگەڵ دروستبوونی تەم و بەیانیان و وردە وردە نامێنن، پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە، هەروەها لە ناوچەی باكووریش كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجار گەوارە و بروسك دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتدا، پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن لە ڕۆژی پێشووەوە، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ و لە هەندێك كاتدا گەوارە دەبێت، و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كەش و هەوای سێشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت بۆ هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لە ئەمڕۆوە چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە، سەبارەت بە ناوچەی باشووریش كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند و ڕوودانی ڕەشەبا لە هەندێك كاتدا، كە وردە وردە باشتر دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك لە پێشوو دادەبەزن.
هەروەها وتی : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، بەو پێیەی لە بەیانی زوودا تەم دروست دەبێت و وردە وردە لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا نامێنێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوەڕاست و باكور، لە كاتێكدا كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات بەرز دەبنەوە.".
ئاماژەی بەوەشكرد كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، چونكە تەم لە بەیانی زوودا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو: