كردنەوەی كارەكانی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئاسیا بە بەشداری عێراق

سیاسی
  • 8-01-2023, 12:43
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین ئەلمەندەلاوی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی بەردەوامی كاروباری سیاسی كرد بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك ڕەشنووسی بڕیار.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : موحسین ئەلمەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی كردنەوەی خولی سێزدەهەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئاسیا كرد كە لە ویلایەتی ئەنتاڵیا لە توركیا دەستی پێكرد، كۆبوونەوەی لیژنەی بەردەوامی كاروباری سیاسی.بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك بڕیاری گرنگ.
    ئەلمەندەلاوی لە میانی سەرۆكایەتی و بەڕێوەبردنی دانیشتنەكەدا جەختی لەوە كردەوە كە عێراق بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەن هەڵبژێردرا و سەرۆكی لیژنەی بەردەوامی بۆ كاروباری سیاسی لە دوانزەمین خولی دانیشتنی ساڵی 2019، هەروەها بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 هاوكات بوو لەگەڵ وادەی كۆبوونەوەی لیژنەكە، بەغدا نەیتوانی لەو كاتەدا میوانداری بكات،بە ئاماژەدان بەوەی پێشهاتە سیاسییە نێودەوڵەتییەكان پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بگەنە لێكتێگەیشتن لەسەریان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە دوایین كۆبوونەوەی لیژنەكە لە ساڵی 2019ەوە 9 پڕۆژە بڕیار لەژێر گفتوگۆدان، داواش لە شاندە بەشداربووەكان دەكات تێبینی خۆیان لەسەریان دەرببڕن بەمەبەستی هەمواركردنەوەی ورد بۆ ڕەشنووسی بڕیارنامەكان لە میانی كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی هەمیشەیی.
    شاندی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ ئەو بڕیارانەی مەجلیسی پەرلەمانی ئاسیا دەربڕی، دووپاتیكردەوە هەڵوێستی پتەوی پەرلەمان لەسەر پرسی فەلەستین، و مافی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لەگەڵ قودس وەك پایتەختەكەی، و بڕیارە پشتگیرییەكانی پەیوەست بەم بابەتە.
    لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەم پرۆژە بڕیارانەی خوارەوە كرا بەرەو پەرلەمانێكی ئاسیا، حوكمڕانی باش، سەروەری یاسا و بەهێزكردنی دادوەری، پراكتیزەكردنی باشی پەرلەمانی، بنیاتنانی خۆشگوزەرانی لە ئاسیا لە ڕێگەی دۆستایەتی و هاوكاری، حكومەت و پەرلەمانەكانی ئاسیا بۆ خۆشگوزەرانی لە ئاسیا، پاڵپشتی بەردەوامی پەرلەمانەكانی ئاسیا بۆ گەلی فەلەستین، گەشەپێدانی هاوسەنگ لە ڕێگەی دیموكراسی، هاوكاری نێوان ئەندامانی كۆمەڵەی پەرلەمانانتارانی ئاسیا  بۆ پاراستن و پێشخستنی فرەیی.