بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان عومەر عەدنان ئەلوائیلی ڕێنماییەكی سەبارەت بە هاتنی پاڵەوانێتی كەنداوی 25 دەركرد.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیداهاتووە: كە لە كاتژمێرەكانی درەنگانی شەودا سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان عومەر عەدنان ئەلوائیلی، گەشتێكی بەسەر دەروازەی سنووری سەفوان ئەنجامداوە، ئاماژە بەوە دەكات : ئەمە بە مەبەستی گەڕان بەنێو هاندەرانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی پاڵەوانێتی كەنداوی 25 هات،پێشوازی گەرم و سڵاوی لێكردن،و هیوای مانەوەیەكی خۆشی بۆ خواستن لە وڵاتی دووەمیان كە عێراقە.
بەپێی بەیاننامەكە وائیلی جەختی لەوە كردووەتەوە : پێویستە هەموو كرێكاران باشترین خزمەتگوزاری و هەوڵەكانیان پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی بەبێ دواكەوتن هاتنە ژوورەوە و ڕۆشتنییان بە شێوەیەكی ڕێكوپێك دەستەبەر بكرێت.
لە بەیاننامەكەدا درێژەی بە قسەكانی دا و هاتووە : دەستەكە بەردەوامە لەگەڵ كادیرەكانی و فەرمانگەكانی بەشەكانی كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییە حكومییەكان كە دووپاتیان كردۆتەوە مامەڵەكردن لەگەڵ میوانانی عێراق وەك ئەوەی لە وڵاتی ڕەسەنی خۆیان بن و ئاگاداربوونیان و دابینكردنی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی كە هانیان دەدەن بۆ ئەوەی بەردەوامن لە بەشداریكردن لە یارییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد : سەلامەتییان لە چوونە ناو خاكی عێراقەوە تا ڕۆیشتنیان گەرەنتی كراوە و سەلامەت و تەندروستن.