سودانی بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی دا بۆ دیاریكردنی ئه وله ویه تییه کانی خزمه تگوزاری و ژێرخانی بۆ شاری كازمییەی پیرۆز

سیاسی
  • 7-01-2023, 22:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئه مڕۆ شه ممه محه ممه د شیاع سودانی، سه ڕۆک وه زیران ئاڕاسته ی پێکهێنانی لیژنه یه کی کرد بۆ دیاریکردنی ئه وله ویه تییه کانی خزمه تگوزاری و ژێرخانی بۆ شاری كازمییەی پیرۆز .
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران پێشوازیی لە شاندێك لە کەسایەتییەکانی شاری كازمییەی پیرۆزی کرد، بە ئامادەبوونی". بەهائەعرەجی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتر."
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سودانی گوێی لە پێشکەشکردنێکی شاندەکە گرت کە دیارترین ئاستەنگ و پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانی لە بواری ژێرخانی شارەکەدا لەخۆگرتبوو کە شارەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
     هەروەها لەڕاگەیندراوەكەدا، "سودانی بەڵێنیدا لە زووترین دەرفەتدا سەردانی كازمییەی پیرۆز بکات، و لە نزیکەوە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ببینێت".
     لە کۆتایی ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە، "شاندی خەڵکی كازمییە سوپاس پێزانینی سەرۆکوەزیرانیان كرد بۆ هەڵوێستی بەرامبەر شاری كازمییە .